(ژیان و بەسەرهاتی فەرماندە ڕەحیم قاڕنجەیی)
بۆ یەکەم جار لە مێژووی نوێی نەتەوەکەمان بە دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاویدا گەلی کورد بە ئاواتی لەمێژینەی خۆی گەیشت و هەستی کرد کە چارەنووسی بە دەستی خۆیەتی و لە نیشتمانی خۆیدا بێگانە نییە. بێجگە لە خۆی دەسەڵاتی بێگانە نابینێ و هەر چەند تەمەنی کۆماری کوردستان کەم بوو، بەڵام بوو بە چرایەکی ڕووناکیدەری خەڵکی کوردستان.
ڕۆڵەکانی گەلی کورد بە دوای جوانەمەرگ بوونی کۆمار هەر درێژەیان بە خەبات داوە و لەگەڵ دوو ڕێژیمی سەرەڕۆی پاشایەتی و ئیسلامی خەباتیان کردووە و بە هەزاران ڕۆڵەی بوێر‌و ئازا بۆ بەربەرەکانی ڕێگای کۆماریان درێژە داوە و گیان و ژیانی خۆیان بۆ ئازادی تەرخان کرد.
لەگەڵ ئەوەی ماوەی ژیانی تیکۆشەرە ئازا و فیداکارەکان ئەوانەی لەپیناوی ڕزگاریی نیشتماندا سەریان ناوەتەوە کەمە، بەڵام جێگایەکی تایبەتییان لە مێژووی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە، خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە ئاسمانی تاریک و لێڵی سەردەمی درێژی ژێردەستیی گەلی کورددا وەک ئەستێرەیەکی پڕشنگدار دەدرەوشێتەوە، لەنێو ئاسمانی کاروانی شەهیدان دا، لە لاپەڕەی “هەگبەی شاخ و شۆڕش”ی ئەمجارەدا یادیک لە شەهیدی نەمر ڕەحیم لەشک ناسراو بە ڕەحیم قارنجە دەکەینەوە.
زۆرن ئه‌وانه‌ی له جێگایه‌ک ده‌بنه قاره‌مان هه‌ر له‌وێش سه‌ر ده‌نێنه‌وه، زۆرن ئه‌وانه‌ی كه دور له شوێنی له دایکبوونیان ده‌بنه پێشمه‌رگه و هه‌ر له دوورییش سه‌ر ده‌نێنه‌وه، به‌ڵام مه‌رگێگی سه‌ربه‌رزانه، بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆڵملێكراو كه به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گیانیان پێشكه‌ش به باره‌گای ئازادی كردووه، یه‌كیک له‌و قاره‌مانانه ڕەحیم قارنجەیە كه له گوندی سێپه‌كان چه‌كی شه‌ره‌فی هه‌ڵگرت و هه‌ر له‌و گونده‌ش پاش حەوت ساڵ شه‌هید بوو.
ڕەحیم قاڕنجە ساڵی ١٣٤٣ له بنهماڵهیەكی وه‌رزێر و زه‌حمه‌تكێش له گوندی قاڕنجه‌ی بۆكان له‌دایک بوو و وێڕای منداڵانی ئاوایی له باغی پڕ میوه و به به‌ره‌كه‌تی ده‌شتی قاڕنجه به‌ره‌به‌ره گه‌وره بوو و پاشان ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه كرا، وه‌ک لاوێكی ڕوح‌سووک ده‌رسه‌كانی ده‌خوێند، قوتابییه‌كی زیره‌ک و لهبەردڵان بوو. هه‌موو هاوپۆله‌كانی و مامۆستاكانی خۆشیان ده‌ویست و ڕێزی لە خه‌ڵک ده‌گرت. پاشان بۆ درێژه‌دانی خوێندن چووه شاری بۆكان و تا دووی دواناوه‌ندی ده‌رسی خوێند.
ئەو وه‌ک لاوێكی خۆێنگه‌رم و به‌هه‌ست له خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا به‌شداریی چالاكانه‌ی كرد. به دوای تێكۆشانی ئاشكرای حیزب له ناوچه، دڵی زیاتر بۆ لای كوردایه‌تی لێی دەدا و به پێست و ده‌ماره‌وه له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌ی تێكه‌ڵ بوو هه‌ر بۆیه بڕیاری یه‌كجاریی خۆی دا و ڕووی كرده ڕیزی تێكۆشه‌رانی دێموكرات.
ئەو لاوە دەروونپاکەی گوندی قارنجه‌ی ناوچه‌ی بۆكان ساڵی ١٣٦٠ به مه‌به‌ستی بوون به پێشمه‌رگه گونده‌كه‌ی خۆیان به‌جێدێڵێ و دێ و دەگەڕێ هەتا تسهر له گوندی “سێپه‌كان”ی ناوچه‌ی پیرانشار ده‌ردینێ. لەوێ په‌لی فه‌رمانده‌یی ئه‌وكاته‌ی هێزی شه‌هید موعینی كه بۆ ئه‌نجامدانی مه‌ئمورییه‌تی حیزبی له‌م گونده بوون ده‌بینێته‌وه. ده‌پرسن بۆچی هاتووی؟ ده‌ڵێ له گوندی قارنجهوه هاتووم، كوڵی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵی گرتووم. هه‌ر له‌م گونده بۆ یه‌كه‌م جار چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیی له‌شان كرد و بوو به پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان و له هێزی موعینی ئەوکات سازمان درا. ڕەحیم له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی جێگای خۆی لەنێو دڵی هاوسه‌نگه‌رانی له هێزی موعینی‌دا بكاته‌وه، وه‌ک كوڕێكی ئازا و به‌نه‌زم و دیسیپلین چاوی لێ ده‌كرا و هه‌ربۆیه تا به‌هاری ١٣٦٦ له په‌لی فه‌رمانده‌یی هێزی موعینی، گومرک، كاری خۆی درێژه دا. به هۆی لێهاتوویی كرا به جێگری لكی یه‌کی هێزی گیاڕەنگ و سه‌ربه‌رزانه ئه‌و مه‌سئوولییه‌ته‌ی وه‌رگرت.
شەهید ڕەحیم شۆڕشگێڕێکی سادە، ڕاستگۆ، قارەمان و لەخۆبوردوو بوو. تابڵێی شاییبەخۆ بوو. بەڕاست کوڕی خەڵک بوو و خەڵکیش وەک چاو دەیانپاراست. خۆشەویستی خەڵكی ناوچەی سەردەشت و پێشمەرگەکانی هێزی موعینی بوو، لە دەرگای هەر ماڵێکی دابا وەک گلێنەی چاو دەیانپاراست، هەرئەوەندە بەس بوو کە ناوی ڕەحیم قارنجەیان گوێ لێ با، لە جەنگەی نیوەشەودا دەرگاکان کراوە بوون، شەهید ڕەحیم کوڕێکی خۆشناوی کۆمیتەی سەردەشت و هێزی گیاڕەنگ بوو.
ڕەحیم له چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی ئازایانه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به‌شداریی چالاكانه‌ی كرد و ڕۆڵی به‌رچاوی لە چالاكییه‌كاندا ده‌گێڕا، شه‌ڕه‌كانی جاده‌ی سه‌رده‌شت ـ پیرانشار، گرتنی جاشخانهی ئهحمهدبریو، گرتنی دوو مۆڵگەی گوندی زێوه و چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی گه‌وره‌ی دیكه شاهیدی بۆ قاره‌مانه‌تی ئه‌و ڕۆڵه تێكۆشه‌ره ده‌ده‌ن. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی دیكه وایكرد كه زیاتر خزمه‌ت به حیزبه‌كه‌ی بكا و له به‌هاری ١٣٦٧ وه‌ک فه‌رمانده‌ری لک دیاری كرا.
ڕەحیم قاڕنجەیی دوای دیاریكرانی به فه‌رمانده‌ری لک، له یه‌كه‌مین عه‌مه‌لیاتدا له ڕێكه‌وتی ٧/٣/١٣٦٧ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی دوژمن له گوندی سێپه‌كان، هه‌ر ئه‌و گونده‌ی كه بۆ یه‌كه‌م جار چه‌كی پیشمه‌رگایه‌تیی لێ له شان كرد، له شه‌ڕێكی دهستهویهخەدا به داخه‌وه شەهید بوو. لەو شەڕەدا سێ هاوسه‌نگه‌ری دیكه‌ی شەهید ڕەحیم به ناوه‌كانی عوسمان ئه‌حمه‌دی، خالید بوبانهیی و ئه‌بوبه‌كر خولیسی گیانیان پێشكه‌ش به باره‌گای ئازادی كرد.
ڕوحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار