• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

میلی زیندان و گڕی ئازادی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/03/20
جۆری بابەت: ئەدەب

ئەحمەد ڕەحمانی

لەو دیوی میلەکانی بەندیخانەشەوە ھەست بە گەرمیی گڕی ئاگری نەورۆزی کوردەواری دەکەم

 

ئەمساڵیش لە بەرەبەرەی نەورۆزدا خەریکە سروشتی بەھاری جارێکیتر بەرگێکی جوان بکاتەوە بە بەر نیشتماندا و بووکی ڕازاوەی سروشت ھەر ساڵە و بە بەرگێکی ئاڵ‌‌وواڵاوە خۆی بنوێنێ، ئەمساڵیش ھێندەی نەماوە ئاگری نەورۆزی کوردەواری لەسەر چیا و کەژ و کێوی نیشتماندا بکرێتەوە و “وا ئەم‌ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە” ببێتەوە وێردی سەر زمانی کیژان و کوڕانی لاوی زێدی کوردان و گەل بەگشتی لەم ڕۆژەدا بەرەوپیری نەورۆزەوە بچن. جارێکیتر بەفری سەر لوتکەی شاخان ھێدی ھێدی بارگەوبنەی تێکەوە دەپێچێ و دەتوێتەوە، خڕ و ڕەندۆڵی دەڤەرە ڕەنگینەکەی کوردان جارێکیتر بە ئاوی سازگاری بەفراو دەزێنەوە. گوڵە نێرگزی پێدەشت و وەنەوشەی ژێر سپیدار و دەم کانیاوەکان دەژێنەوە، قەد پاڵ  پڕ دەبن لە لاوانی بەھەستی نیشتمان و گەڕی گۆڤەند و شایی و ڕەشبەڵەک جارێکیتر جوانترین ھاڕمۆنی بەم ناوە دەبەخشنەوە.

ھەر چەپکە نێرگزە و بەدیاری دەدرێ بە یەکتر و قاقا و پێکەنینەکان لەدایک دەبنەوە، دڵەکان شاد دەبن و دڵتەنگی زستانێ جارێکیتر دەگۆڕێ بە دڵخۆشی و ڕوخسارەکان لە بەرەبەری نەوڕۆزدا لە جاران جوانتر و گەشتر دەبن، ڕووناکی زاڵ دەبێ بەسەر تارێکیدا و خەمی پەنگ‌خواردووی لاوان جارێکیتر دەتەقێتەوە و نیشتمان دەبێتەوە بە پارچەیەک لە خۆشویستنی نیشتمان و گڕی گەرمی ئازادی کلوو بەفرەکانی بێدادی دەتوێنێتەوە.

نەورۆز و نوێبوونەوەی ڕۆژێکی نوێ تیشکەکانی لە کەل‌دا دەردەکەون و خۆری ھیوا سەر دەردێنێتەوە، لە نەورۆزاندا ھەرچی جلوبەرگی جوان و ئاڵ و واڵای کوردییە دەکرێتە بەر و داوێنی بنار و نساری ئەم نیشتمانە دەخەمڵێ و ھەر شادی و خۆشی و خۆشەویستییە دەبەشرێتەوە.

زۆر لەمێژە و چەندین دەیەش دەبێ شۆڕشگێڕانی گەلی کورد و ئەوانەی پێش مەرگ دەکەون و پێشمەرگەن مەشخەڵ بەدەستن و لە ھەموو شەوێکی تاریک و ئەنگوستەچاودا دڕ بە تاریکی دەدەن، گڕی ھیوای ڕووناکی بەم نیشتمانە دەبەخشن کە دەمێک ساڵە نەیارانی داگیرکەری خوێنی ئەم گەلەیان دە شووشە کردووە و ھێشتا تێر نابن لە خوێن مژین، شۆڕشگێڕان ئاڵاھەڵگرانی بیری ئازادی و ڕزگارین کە کاوە ئاسا سینگیان قەڵغانە بۆ پاراستنی نیشتمان، ئەم چیا و کۆسارانە دەمێک ساڵ و حەیامە بوونەتە وارگەی قاسپەی چەکی دەستی پێشمەرگە و داستانی بەرگرییان تێدا لەدایک دەبێ و دەنووسرێنەوە، نە ئەم چیا و کەژانە بێ‌هیوا دەبن، نە پێشمەرگەش تا ھەڵهاتنی خۆری ھیوا لەسەر ئەم لوتکانە مەخشەڵی دەستیان بێ گڕی سووری ھیوا دەبێ.

زۆرن ئەو ڕۆڵە قاڕەمانانەی وەکو کەماڵ شەریفی لە نێو میلە سارد و سڕەکانی بەندیخانەش دا ھێشتا لە تینی گەرمی ئاگری نەورۆزانەی کوردەواری بێ ھیوا نابن، ڕاستە ئەوان ئێستا چەندین ساڵە دەست و قاچیان ئاشنای تەزوە ساردەکانی زنجیری بەندیخانەیە، بەڵام ھێشتا بێ ھیوا نەبوون و دڵیان مەکۆی ئاگری خەباتی ئەم چیا و کەژانەیە. دەمێک ساڵە ئەوان لە سلول و ژووری تاریکدا بەند دەکرێن، بەڵام تروسکایی ھیوای ژیان و ڕووناکی ھەر دێت و لە ناخ و دەروونیاندا بڵێسە و گڕ دەگرێ. ئەوان لە بەندیخانەدا ئاشنا و دەستلەملانی ھەموو جۆرە ئەشکەنجە و ڕوح کێشانێکن، بەڵام بۆ تەنیا جارێکیش لەم بیر و ھزرەی کە عەوداڵی بوون لا نادەن و پۆلوی گڕی شۆڕشگێڕییان لەگەڵ ھەموو شنە بایەکی ئازادیدا دەگەشێتەوە. دوور دەخرێنەوە، چەندین ساڵ لە مەرەخەسی بێبەش دەکرین، ڕۆماتیزم و شین ھەڵگەرانی جەستە و شوێنی باتوون و قامچی و کوژاندنەوە سیگار لەسەر جەستەیان ھەرگیز ناتوانێ بیانترسێنێ، مەرگی قارەمانانە، کەم ژیان و کەڵ ژیان ھەڵدبژێرن، جۆرەھا نەخۆشی لە نێو بەندیخانەدا تەنگیان پێ‌ھەڵدەچنێ، بەڵام ئەوان بیرو ھزریان بە شۆڕشگێڕی مشتوماڵ دراوە و نازانن ئازاری جەستەی نێو بەندیخانە چییە.

بەرزە لوتکەکانی ئەم نیشتمانە خۆڕسکانە وارگەی ئەو  شۆڕشگێڕانەیە کە سڵ لە مەرگ ناکەنەوە، بەندیخانە نایانترسێنی و ھەر بە ئەشقەوە بە بەرەو پیری مەرگەوە دەچن و مەشخەڵی ڕووناکییان لەنێو دەست‌دایە و، ھەر دەم ھیوای ڕووناکی و دەرکەوتنی خۆڕی ڕزگاری بە گەل و زێد و نیشتمانی کوردان دەبەخشن.

تاگی بابەت: میلی زیندان و گڕی ئازادی

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist