بەرپرسانی دەزگای قەزاییو داواکاری گشتیی تاران دژایەتیی پێدانی مەرەخەسی بە محەممەد سدیق کەبودوەند، ڕۆژنامەنووسو چالاکی مافی مرۆڤی کورد دەکەن. ئەو زیاتر لە دوو لە سێی حوکمی زیندانەکەی کێشاوەو بەپێی قانوون دەبوا زۆر لەوە پێش ئازاد کرابا.
بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، محەممەد سدیق کەبودوەند، دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماوەی ٩ ساڵ بەندکرانیدا تەنیا یەک جارو لە بەفرانباری ساڵی ٩١و؛ ئەویش دوای مانگرتنێکی زۆر لە خواردن بە مەبەستی سەردانی کوڕە نەخۆشەکەی مەرەخەسی پێدرا. ئەو سەرەڕای توشبوونی بە زۆر نەخۆشیو، داوای بەردەوام بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەڵام نەک مەرەخەسی نادرێتی، تەنانەت بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندانیش ناگوازرێتەوە.
لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا بەرپرسی زیندانی ئیڤین لەبارەی ئازادکرانی بەمەرجی کەبودوەند نامەیەکی بۆ داواکاری گشتیی تاران نووسی، بەڵام داواکاری گشتیی تاران بێ هێنانەوەی هیچ هۆکارو ڕوونکردنەوەیەک دژایەتیی ئەو داوایەی کرد.
محەممەد سدیق کەبودوەند زستانی ساڵی ٨٧ خەڵاتی ڕێزلێنانی رێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی پێدراو لە خاکەلێوەی ساڵی ٨٨ ی هەتاویشدا خەڵاتی تایبەتیی چاپەمەنییەکانی بریتانیای وەک ڕۆژنامەنووسی ساڵ بردەوە.
پەریناز باغبانی، هاوسەری محەممەد سدیق کەبودوەند دەڵێ مێردەکەی سەرەڕای توشبوونی بە زۆر نەخۆشی بەڵام پێی ڕاناگەنو لە دەرمانگای زیندان تەنیا حەبی ئازارشکێنی دەدرێتێو ئەو دەبێ تەنیا بەو حەبانە لەگەڵ دەردو نەخۆشییەکانی هەڵبکا.
كهبوودوهند له دوو حوكمی جیاجیادا یهكیان پێوهندیی به دامهزراندنی ڕێكخراوی بهرگریی له مافهكانی مرۆڤو ئهوی دیكهیان کە پێوهندیی به بڵاڤۆكی بابهتی حهوتوونامهی “پهیامی مهردۆم”و نووسین لهبارهی پرسەکانی كوردستانهوه ههیه، سهرجهم به ١١ ساڵ زیندان مهحكوم كراوە.
ئەو ئێستا لە بەندی ٣٥٠ ی زیندانی ئیڤین خەریکی کێشانی نۆهەمین ساڵ لە ماوەی حوکمەکەیەتی.