دوو کۆڵبەری خەڵکی بانه لە سنوورەکانی ئەو شارە بەناوەکانی ” سەلام ماڵتە و بێستوون محەمەدپوور” بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنوورەکانی شاری بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختیی بریندار بوون.
بێستوون محەمەدپووربە دەسڕێژی گولەی هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئێران دەستی برینداردەبێ و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکیی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گوازراوەتەوە.