ڕێژیمی ئێران بنکەی مووشەکیی نوێی لە باشووری ئێران دامەزراندووە
بەپێی ئەو وێنانەی کە مانگە دەسکردەکان بڵاویان کردۆتەوە ئێران بنکەی مووشەکیی نوێی لە ناوچە شاخاوییەکانی” خورگو” لە نزیک بەندەرعەباس دامەزراندوە.
کۆمپانیایی’ مایکسێر تێکنۆلۆژی” وێنەگەلێکی نوێی بڵاوکردەوە کە ئاشکرای دەکا ڕێژیمی ئێران، سەرقاڵی دامەزراندنی بنکەی نوێی مووشەکییە لە ناوچە شاخاوییەکانی” خورگو” لە نزیک بەندەرعەباس و بە هەڵقەندنی کێوەکان، سێ بنکەی مووشەکیی نوێی دامەزراندووە.
پێشتر و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سپای پاسدارانی ڕێژیم لە دڕێژەی بەرنامە مووشەکییەکانیدا شارەکێکیی مووشەکیی نوێی دەریایی نمایش کرد.
هەواڵدەریی تەسنیم، لەسەر شاری مووشەکیی هێزە دەریاییەکانی سپا، لەزاری حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە ڕایگەیاند کە لەم شارە مووشەکییەدا مووشەکەکانی کرۆز و باڵێستیکی دوورمەودا نمایشکراون.