دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار بەناوی “پەریزاد سەرتەنگی” دڵە پڕ لە ئاواتەکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، خاتوو “پەریزاد سەرتەنگی” خەڵکی گوندی “گرداسێ”ی سەر بە شاری پیرانشار و دایکی شەهیدی نەمری ڕێگەی ئازادی کوردستان شەهید “سمایل شێخە” بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان و ئاواتەکانی کرد.
خاتوو پەریزاد دایکێکی دڵسۆز و نیشتمان پەروەر بوو و لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچەیە هەموو کات بە کەسێکی خۆشناو و بەڕێز ناسراوە کە بە داخەوە ڕۆژی سێشەممە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خاتوو پەریزاد و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.