خولێکی سەرەتایی نووسین و خوێندن بە زمانی کوردیی لە گوندی “قووڵ ئەستێر” لەلایەن ئەنجوومەنی هاژەوە بەسەرکەوتووی کۆتاییهات.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لە درێژەی هەوڵ وچالاکییەکانی ئەنجوومەنی “هاژە” بۆفێرکردنی زمانی کوردیی، خولێکی سەرتایی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی بەسەرکەوتوویەوە لەگوندی “قووڵئەستێر”ی سەربە شاری بانە کۆتایی پێهات.
ئەنجوومەنی “هاژە” لە شاری بانە، لە درێژەی چالاکییە مەدەنی و زمانەوانییەکانیدا، لە گوند و ناوچەکانی دورووبەری شاری بانە، بەردەوام خولی ڕاهێنان و فێرکاری دەکاتەوە هاوتەریب لە گەڵ ڕێکخراو و ئەنجومەنەکانی دیکەدا لە شارەکانی کوردستان بەشیک لە ئەرکی پاراستنی شوناس وناسنامەی کۆمەڵگەی کوردیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە ئەستۆ گرتووە.