بەرپرسێکی پلەبەرزی ئەمریکا ڕایگەیاند کە، وڵاتەکەی هوشداری بە بەرپرسانی چین داوە کە گەمارۆکانی سەر پیشەی نەوتی ڕێژیمی ئێران درێژەی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی “فاین نەشناڵ تایمز” ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لەزاری بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکاوە ڕایگەیاند؛ هەناردە کردنی نەوتی ئیڕان بۆ وڵاتی چین زۆر زیادیکردووە دەبێ چین ئەوە بزانی کە گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران هەروا درێژەی هەیە.
فاین نەشناڵ تایمز نووسیویەتی: ژمارەیەک لە لێکۆڵەران بە سەرنجدان بەوەی کە زۆربوونی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چین پرسیاری دروست کردبوو کە بۆچی دەوڵەتی “جۆ بایدێن” زۆربوونی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چین لەبەر چاو ناگرێ تا بەشێوەیەک کۆماری ئیسلامی ناچار بکا لەسەر ڕێککەوتنی چەکی ناوکیی دانوستان بکا.
جێی ئاماژەیە کە ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێ، لە درێژەدا وتی: ئێمە بە چینییەکانمان وتووە کە هەروەکوو پێشوو درێژە بە گەمارۆکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەین و هیچ ئاسانکارییەک نییە بۆ ئەوەی ڕێژیمی ئێران بتوانێ کڕین و فرۆشتن بە نەوتەوە بکات و سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار درێژەی هەیە.












