محەممەد جەواد زەریف دەڵێ: تا هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران لانەچێ ئێمە شتێکی نوێمان بۆ وتووێژ نییە.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری پۆلێتیکۆ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران پێشتر لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئێستا لە “کۆشکی سپی”دان وتووێژی کردووە و پێویست نییە کە ئێمە وتووێژ و رێککەوتن لە سەر بەرنامەگەلێکی نوێ بکەین.
زەریف، بەئاماژە بەوەیکە بەرپرسانی ئەمریکا، پێداگرن لەسەر ئەویکە دەبێ ڕێککەوتنێکی نوێی ناوکیی بکرێتەوە و ئیستا لەگەڵ ساڵی ٢٠١٥ی زایینی ئاڵوگۆڕی زۆری بەسەرداهاتووە وتی: هۆکاری ئەوەیکە ئێران نایهەوێت وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ بکا ئەوەیە کە ئێمە شتێکی نوێمان بۆ وتووێژ نییە و دەبێ ئەمریکا هەموو گەمارۆکانی لە سەر ئێران لاببا، ئەو کات ئێمە پێبەند دەبین بە بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ناوکێی ٢٠١٥ی زایینی.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە تەنیا ڕێککەوتنێکمان هەیە و لەم رێککەوتنەدا لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئەمڕۆ بەرپرسن لە کۆشکی سپی وتووێژمان کردووە. ئەوان دەیانهەوێت بەربەستی زیاتر لەسەر ڕێگای ئێران دروست بکەن.