نایف ئەلحەجرەف: ڕێژیمی ئێران پشتیوانی سەرەکیی میلیشیا تێرۆریستە حووسییەکانە و هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
نایف ئەلحەجرەف، سکرتێری گشتیی شۆرای هاوکاری وڵاتانی عەرەبیی، ڕۆژی چوارشەممە٢٧ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبیدا ڕایگەیاند کە لەهەر جۆرە وتووێژێکی داهاتوودا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەبێ بەرنامەی ناوکیی و مووشەکیی ئەو وڵاتە بێتەبەرباس و پێش بە پەرەسەندنی بگیردرێ.
ئەلحەجرەف سەرەڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی و پاڵپشتیی لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن و مەحکووم کردنی هێرشی میلیشیا تێرۆریستە حووسییەکان بۆ سەر خاکی عەرەبستان وتی: دەبێ وڵاتانی عەرەبیی هاوپەیمانییەکی بەهێز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا پێکبهێنن.












