کورته فیلمی ” ماسی” له ده‌رهێنانی سامان حوسێن‌پوور، ده‌رهێنه‌ری لاوی کوردی خه‌ڵکی سنه له سێزده‌هه‌مین فستیڤاڵی فیلمی ئۆقیانووسی سانفڕانسیسکۆی ئه‌مریکادا به‌شداره.
ئه‌مین مرادی، به‌رپرسی به‌شی هونه‌ریی سنه وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی: فیلمی “ماسی” له فستیڤاڵه‌دا کێبرکێی ده‌یان فیلم له وڵاتانی مێکزیک، ئه‌مریکا، پڕۆ، ئۆستراڵیا، فه‌ڕانسه، مالێزی، کانادا، نیوزله‌ند، ئیتالیا، ئیرله‌ند و ئاڵمان ده‌کا.
سێزده‌هه‌مین فستیڤاڵی فیلمی ئۆقیانووسی سانفڕانسیسکۆی ئه‌مریکا له ڕۆژانی ٢٠ ی ڕه‌شه‌ممه تا ٢٤ ی ڕه‌شه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه کورته فیلمی ” لانک” له ده‌رهێنانی زانیار لوتفی توانیویه‌تی خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلمی شازده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی سالاسی ئیسپانیا بباته‌وه.
له ڕێوره‌سمی کۆتایی شازده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی سالاسی ئیسپانیا که ڕۆژی ٢٦ ی به‌فرانبار به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلم‌و ته‌ندیسی فستیڤاڵ، دیپلۆمی شانازی‌و خه‌ڵاتی نه‌غدی به فیلمی لانک له ده‌رهێنانی زانیار لوتفی، ده‌رهێنه‌ری لاوی خه‌ڵکی شاری سنه درا.