لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای گرتنەبەری دۆخی توندی ئەمنییەتی لەلایەن چەکدارە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو نەریتێکی کۆنی کوردەواری ڕێوڕەسمی کۆتا چوارشەممەی ساڵ واتە چوارشەممە سوورییان بەڕێوە برد.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووری وەکوو نەریتێکی کۆنی کوردەواری بەڕێوەچوو، ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ڕێگەی بە خەڵک نەدەدا ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە بچێ، بەڵام خەڵکی کوردستان ئەو ڕێوڕەسەمەیان بە خۆشی و شادی بەڕێوە برد.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێزە چەکدارەکانی خۆی بڵاوە پێکردبوو بۆ ئەوەی ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە نەچێ، بەڵام ئەو ڕێوڕەسمە مێژوویەکی کۆنی هەیە و کۆماری ئیسلامی ناتوانی وا بە ئاسنای بیتوێنێتەوە و خەڵکیش ئیزن بە دەسەڵاتی ڕێژیم نادەن بۆنە و ڕێوڕەسمەکانیان لە ناو ببات و لە هەموو شار و ناوچەکانی کوردستان ڕێوڕەسمی کۆتا چوارشەممە سووری بەڕێوەچوو.