به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له رێگاوبانه‌کانی سنه‌دا له ماوه‌ی ٩ مانگی ئه‌مسال‌دا ٣٥٤ که‌س تێداچوون.
غوڵامڕه‌زا هومایون‌پور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پزیشکی قانوونیی پارێزگای سنه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی له ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا ٣٥٤ که‌س له پارێزگای سنه به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست داوه، گوتی ئه‌و ئاماره به له‌به‌رچاو گرتنی مردنی ٢٩٣ که‌س له ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به‌و هۆکاره، ده‌ری ده‌خا که ژماره‌ی قوربانیانی هاتوچۆ له سنه سه‌دی ٢٠ زیادی کردوه.
ئه‌و ده‌ڵێ له نێو سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌و ٩ مانگه‌دا تێداچوون ٤٤ که‌سیان له ڕووداوه‌کانی هاتوچۆ له نێو شار، ٢٨٣ که‌سیان له جاده‌و رێگاوبانه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی شار‌و ٢٧ که‌سیان له رێگا‌و جاده‌ی گونده‌کان گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پزیشکی قانوونیی پارێزگای سنه ئه‌وه‌شی لێ زیاد کردوه که هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و ٩ مانگه‌دا ژماره‌ی برینداره‌کان به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له چاوی ساڵی پێشوو سه‌دی ٤ زیادی کردوه.
ئه‌و ده‌ڵێ له ٩ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوودا ٣٩٩٢ که‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار ببوون، به‌ڵام له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا ئه‌و ئاماره ٤١٥٤ که‌س بووه.