دایە فاتم مەولوودی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی فەقێ سلێمانی ناوچەی سەردەشت ماڵئاوایی لەژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، فاتم مەولوودی دایکی “خەبات ئەسپەندار” پێشمەرگەی ماندوویی نەناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دڵسۆز و خەمخۆری نیشتمان لە تەمەنی ١٠٠ساڵیدا دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە نیشتمان و ئازیزانی کرد.
دایە فاتم ژنێکی نیشتمانپەروەر و دێموکڕاتدۆستی ناوچەی سەردەشت بوو هیچ پێشمەرگەیەکی حیزب کە ڕێگای دەکەوتە ماڵی دایە فاتم خۆی بەغەریب نەدەزانی وخۆشەویستی ناوبراو و هەروەها خوالێخۆشبوو مام “ئەحمەد”ی هاوسەری بۆ کادر و پێشمەرگە بێوێنە بوو، ئەو بنەماڵەیە خاوەنی چەندین شەهید و پێشمەرگە و تێکۆشەری نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتن.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە فاتم پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و کاک خەبات ئەسپەندار پێشمەرگەی حیزب و هەموو خەڵکی ناوچەی سەردەشت دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.