بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتیی نەتەوەیی مەجلیس: لە ئێراندا سەرۆککۆمار وەکوو یاریدەدەری فڕۆکەوان وایە.
موجتەبا زولنوور: لە یاسایی بنەڕەتیدا وەلی فەقێ، کەسی یەکەم و بەرپرسی گشتیی وڵاتە، ڕێبەر وەکوو فڕۆکەوانە و سەرۆککۆمار یاریدەدەری فڕۆکەوانە و نابێ لە کاری فڕۆکەواندا دەستێوەردان بکا.
موجتەبا زولنوور، بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی مەجلیس، لە کۆبوونەوەیەکدا لە نێوان خوێندکارانی زانکۆدا لەهەمبەر بەرنامە و پلانی ڕیفۆرمخوازەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ئێراندا وتی: تەنیا شتێک و بەڵگەیەک کە لە ئێستادا بە دەستیانەوەیە لە بەرەبەرەی هەڵبژاردنەکاندا، باسی وتووێژ و دانیشتنە.
ناوبراو ڕیفورمخوازەکانی، بە هێنانەبەر باسی وتووێژ لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ئێران تۆمەتبار کرد و وتی: دەیانهەوێت بەم شێوەیە و بە کەڵک وەرگرتن لە بەرنامەی وتووێژو دانیشتن لەگەڵ ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی بەرنامەیی ناوکیی ومووشەکیی ئێران متمانەی خەڵکیی بۆ لای خۆیان ڕابکێشن و بەم شێوەیە خەڵک بێننە سەر سندووقەکانی دەنگدان.