بەڕێوەبەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە نامەیەکدا بۆ حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران نووسی: بە بڕوای من لە نێو بردنی ئیسرائیل خەیال و ئەفسانە نییە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “مێهر” رۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمە “محەممەد باقری” بەڕێوەبەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، لە نامەیەکدا بۆ حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران نووسی: بە بڕوای من لە نێو بردنی ئیسرائیل کارێکی سەخت و دژوار نییە و ئەفسانە و خەیاڵیش نییە و وتی: لە نێو بردنی ئیسرائیل ڕاستییەکە کە بە ناوی ئێران و ئێرانییەوە دەبێ تۆمار بکرێ.
هەر لەو پێوەندییەدا بنیامین نێتانیاهوو سەرۆکوەزیری ئیسرائیل وتی:” من بە ڕێژیمی ئێران و بەکرێگیراوەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە تەمای لە نێوبردنی ئێمەن ڕادەگەینین کە هەر بەو شیوەی کە ٢٥٠٠ ساڵ لەوەی پێش کەسێکی زاڵم و داگیرکەر لە ئێران دەسەڵاتداری دەکرد و دەیویست ئیسرائیل لەناوببات، هەر وەک چۆن ئەومان شکاند و ئێوەش بە هەمان شێوە دەشکێنین بە سەتاندا سەردەکەوین، ئەو ڕێژیمەش لە نێو دەچێ”.