ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز که‌سێکی ئه‌و شاره‌یان به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له شاری سه‌قز هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم له‌و شاره شه‌وی شه‌ممه، ٢٦ ی به‌فرانبار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ڕه‌حیم عهلاییو؛ بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی قهزایییان پێ بێ، ناوبراویان ده‌سبه‌سه‌رو ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات سێ که‌س بوون‌و نیوه‌شه‌و هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ڕه‌حیم عهلاییو سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه‌و ناوبراو له‌و کاته‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌کی به بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌گرتوه. هه‌روه‌ها ههوڵو به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌که‌شی سه‌باره‌ت به ڕونبوونه‌وه‌ی هۆکاری گیران‌و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و بێ ئاکام بووه‌و ته‌نانه‌ت ده‌زگای قه‌زایی رێژیم به‌رپرسایه‌تیی ده‌سبه‌سه‌رکرانی ناوبراویشی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه.
شایانی باسه که ڕه‌حیم عه‌لایی، ته‌مه‌ن ٥٨ ساڵ ساڵی ٦٨ ی هه‌تاویش به تۆمه‌تی پێوهندیههبوونی به حیزبێکی کوردیی نه‌یاری ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌رو ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێک له زینداندا به‌ند کرابوو.