لە هێرشێکیی ئاسمانیی هاوپەیمانیی عەرەبیدا بۆسەر میلیشیا حووسییەکان ١٠٠کەس کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی” ئەلعەرەبییە” ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی عەرەبی پشتیوانی دەوڵەتی یاسایی یەمەن، هێرشێکی ئاسمانیی کردەسەر تۆپخانە و ماشینەسەربازییەکانی میلیشیا حووسییەکانی یەمەن لە ناوچەی” حەجە” کە لە ئاکامدا ١٠٠کەس لە میلیشیا حووسییەکانی سەربەڕێژیمی ئێران کوژراون.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی هێزی هاوپەیمانیی عەرەبیی، کۆگایەکی چەکوچۆڵ و مووشەکی میلیشیا حووسییەکانی لە ناوچەی”حەجە” لەباکووری شاری سەنعا کردۆتە ئامانج و ڕێگای یارمەتیدانی لەلایەن گرووپە میلیشیاکانەوە بە میلیشیا حووسییەکان داخستووە.
هەرلەم پێوەندییەدا عەبدۆ مەجعەلی، وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی دەوڵەتی یاسایی یەمەن بە ئەلعەرەبییەی ڕاگەیاند کە لە ئاکامی ئەم هێرشەدا بە دەیان کەس لە میلیشیا تێرۆریستە حووسییەکان بەدیل گیراون.












