ئەندامێکی چالاک و بەوەج و برای سێ شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەناوی “سولەیمان سوڵتانی” لە ناوچەی پیرانشار لەتەمەنی ٦٧ساڵێدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ۲٦ـی ڕەشەممەی ۹۹ـی هەتاوی، کاک “سولەیمان سوڵتانی” ناسراو بە (سولەیمانی محەممەدی مام ڕەسووی گردئاشەوان) ئەندامێکی نهێنی چالاک و برای سێ شەهیدی سەربەرزی نیشتمان لەتەمەنی ٦۷ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک سولەیمان یەک لەو ئەندامە چالاکانە بوو کە هەمیشە بۆ ئەرکەکانی حیزبی کە پێی دەسپێردرا، بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە جێبەجێی دەکرد و تا ئەو کاتەی دڵی لە لێدان کەوت، بەو پەڕی شانازییەوە درێژەی بە ڕێبازی پیرۆزی هەر سێ برا شەهیدەکەی دا.
بنەماڵەی “محەممەدی مام ڕەسووی” یەکێک لە بنەماڵە گەورە و نیشتمانپەرەورەکانی بەناوبانگی شاری پیرانشارن.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی محەممەدی مام ڕەسووی و هەموو خەڵکی ناوچەی پیرانشار دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمتان دەزانین.