ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکیی کردەسەر بنکە و بارەگاکانی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باشووری دەمێشق لە سووریە و خەسارێکی زۆری پێگەیاندوون.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە شەوی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، ئیسرائیل هێرشێکیی مووشەکیی کردەسەر بنکەوبارەگاکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە و مۆڵگەکانی رێژیمی لە باشووری دەمێشق کردە ئامانج.
هەروەها چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ئەم هێرشەدا کۆگای چەکوچۆڵی میلیشیاکانی سەر بەڕێژیمی ئێران، لە پاڵ دامەزراوە سەربازییەکانی ڕێژیمی بەشارئەسەد، لە نزیک فڕۆکەخانەیی نێونەتەوەیی لە دەمێشق کراوەتە ئامانج.
جێگای ئاماژەیە کە ئیسرائیل لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا هێرشەکانی بۆسەر بنکە وبارەگای میلیشیاکانی سەربە رێژیمی ئێران لە سووریە زیادکردووە و لەمانگی رابردوودا و لە ئاکامی هێرشێکیی ئاسمانیی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆسەر کۆگای چەکوچۆڵی میلیشیاکانی سەربەڕێژیمی ئێران لە سووریە ٥٧کەس کوژران.












