ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵێ گرووپی تێرۆریستیی داعش ٣٥٠٠ که‌سی له عێڕاق به دیل گرتوه که زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ژن‌و منداڵن.
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که زۆربه‌ی ئه‌و ژن‌و منداڵه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه بهبارمتهو به‌دیل گیراون، له کورده‌کانی ئیزهدیو که‌مایه‌تییه نهتهوهییو ئایینییه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ن.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که زۆر ره‌فتاری گرووپی تێرۆریستیی داعش ده‌چێته خانه‌ی جینایه‌تی جه‌نگی، جینایه‌ت دژی مرۆڤایهتیو ته‌نانه‌ت ژێنۆسایدهوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه و به‌پێی ڕاپۆرتێکی دیکه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ژماره‌ی کوژراوه‌کان له عێڕاق یه‌کجار زۆر‌و جێی سه‌رسووڕمانی ئه‌و ریکخراوهیهیه.
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵی شه‌ڕی نێوخۆیی‌و به‌رده‌وامی پێکدادانه‌کان له عێڕاق کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک داناوه‌و ته‌نیا له ماوه‌ی به‌فرانباری ساڵی ٩٢ تا خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ نیزیک به ١٩ هه‌زار که‌س له‌و وڵاته کوژراون‌و زیاتر له ٣٦ هه‌زار که‌سیش بریندار بوون.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که توند‌و تیژییه سیستماتیکه‌کانی گرووپی حکومه‌تی ئیسلامیی داعش له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گڕووپه له عیڕاقو سووریه درێژه‌ی هه‌یه‌و زۆر له کرده‌کانی ئه‌و گرووپه ده‌چێته خانه‌ی جینایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی.