دوو چالاکی مەزهەبی خەڵکی ورمێ و مەهاباد بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان و دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرانەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، “فەرشاد جەهش” هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ کە ١٥ ڕۆژ لەمەوبەر بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٩ مانگ بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە و ناوبراو خوێندکاری کارناسی باڵای ڕشتەی وزەی زانکۆیە.
فەرشاد جەهش دواجار زستانی ئەمساڵ لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت” لەڕێگەی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە ئەم سزایە بە هۆی ملکەچ کردنی بۆ بڕیاری دادگا بۆ ٩ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “سەلاحەدین ئیفلیده” دوای مانگێک دەسبەسەر کران و تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ گرووپە مەزهەبییەکانیان بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە.