دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا کە هاوینی ئەمساڵ دەسبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دێوەزناو”ی سەر بە شاری “سەوڵاوا” بە ناوەکانی “مێعراج مورتەزایی و هیوا عەزیزپوور” لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون و مێعراج سزای یەک ساڵ و هیوا سزای پێنج مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە و ئەو حوکمە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.
ئەو سزایە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە مەریوان و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سەر ئەو دوو هاووڵاتییەدا سەپاوە .