بەرپرسانی پلەبەرزی ئەمنییەتیی عێراق ڕایانگەیاند کە، بە ٧مووشەک هێڕش کراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی “بەلەد” لە باکووری بەغدا بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، بە وتەی بەرپرسانی پلەبەرزی ئەمنییەتی عێراق، ٥مووشەک کەوتووەتە ناو بنکەی هێزی ئاسمانی و ٢ی دیکەش لە ناوچەی “ڕووستایی” لە دەرەوەی بنکەی “بەلەد” کەوتووەتە خوارەوە و ئەو مووشەکانە هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
هەواڵنێری فەرانسە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ڕایگەیاند کە، ئەو مووشەکانە لە ناوچەی “ڕووستایی” سەر بە پارێزگای دیالە ئاراستە بەرەوە بنکەی ئاسمانی بەلەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرە، ئاراستە کراون.
ئەو هەواڵدەرییە ئەوەشی خستەروو کە، بنکەی بەلەد لە کاتی دەسەڵاتی سەدام حوسێندا گەورەترین بنکەی ئاسمانی عێراق بوو، دوای شەڕی ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی بوو بە یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکایی، بەڵام ئەو هێزە ئەمریکاییانە لەساڵی ٢٠١١ەوە ئەوێیان بەجێ هێشتووە.
جێی ئاماژەیە کە، تائێستا هیچ گرووپێک ئەو هێرشەی وەئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لە هێرشەکانی هاوشێوە کە لە ڕابردوودا لە عێراق ڕووی داوە، میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ئەو هێرشانەیان وەئەستۆ گرتووە.












