رێکخراوێکی جیهانیی داکۆکی له مافی مرۆڤ ده‌ڵێ چەند سیاسەتمەداری پایه‌به‌رزی عێڕاق‌و فه‌رمانده‌یه‌کی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی له پارێزگای دیالە لە باکووری بەغدا “تاوانی دژە مرۆڤایەتی”یان کردوه.
ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی ژنێڤ بۆ دادپەروەری لە راپۆرتێک‌دا رایگەیاندووە، کە ئەو تاوانانەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردوویانه هه‌موو کراون به به‌ڵگه‌و شایەدحاڵەکانیش باس لەوە دەکەن، کە بەشێک له سیاسەتمەدارو پەرلەمانتارەکانی عێڕاق له تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی گلاون.
بەپێی راپۆرتەکە، نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستا‌و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی ئێران لە پشت تیرۆرکردنە پلان بۆ داڕێژراوەکانو ئێعدامی خه‌ڵکی سوننە لە پارێزگای دیالەن.
ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی ژنێڤ بۆ دادپەروەری لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردوە، کە حه‌تووی رابردوو پێنج مزگەوتی سوننەکان لە دیالە تەقێنراونەتەوە، ٣٠ کەس لە سێدارە دراون‌و ٦٠ که‌سی دیکەش لە رووداوە جیاجیاکان بریندار کراون، هه‌روه‌ها ٩٠ که‌سی دیکه‌ش له‌وان تێرۆر کراون.