کتێبی “ئەفسانەکانی ناوچەی هەورامان” کە لە سێ بەرگ پێکهاتووە و لە نوێترین بەرهەمی “کورش ئەمینی”یە چاپ و بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دەستی خوێنەران.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “کورش ئەمینی” نووسەری کتێبی “ئەفسانەکانی ناوچەی هەورامان” کە پێکهاتووە لە سێ بەرگ چاپ و بڵاوی کردووەتەوە و لە کتێبخانەکانی کوردستان کەوتۆتە بەرد چاوی خوێنەر، لەم کتێبەدا بۆ یەکەم جار باسی ئەفسانەکانی ئەو ناوچەیە و ناوەرۆکەکانیان تاوتوێ کراوە.
کتێبی ئەفسانەکانی ناوچەی هەورامان، لە سێ بەرگ پێکهاتووە و لە لایەن بڵاوگەی “تاڤگە” لە ١٥٥٠ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و چاپی ئەم کتێبە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەفسانەکانی هەورامان پێگەی خۆیان لە ئاستی جیهانی و نێونەتەوەییدا بدۆزنەوە، کورش ئەمینی لە نووسەران و لێکۆڵەرانی ناوچەی هەورامانە و تا ئێستا چەندین بەرهەمی سەبارەت بە فەرهەنگ و ئەدەبی ئەم ناوچە نووسیوە.