ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا، کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای تراورس کەرەج لەبەردەم وێستگەی ئەوشارە، کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی ئابادان لەبەردەم بینای شارەوانی ئەوشارە، کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی دەشتی ئازادگان لەبەردەم فەرمانداری ئەو شارە، کرێکارانی هێڵی ئاسنی شاری وەرامین لە شوێنی کارەکەیان، کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شادگان لەبەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە بەڕێوە چوون.
هەروەها ناڕازییان دەڵین: دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە و ئەگەر بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران وڵامی داواکارییەکانمان نەدەنەوە، ئەوە ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە بەردەوام و بەرفراوانتر دەبێ.