ئەمریکا، ڕەفتارەکانی میلیشیا تێرۆریستە حووسییەکانی یەمەن، بەهۆی هێرشکردنە سەر عەرەبستان بەتوندی مەحکووم دەکا.
لەکاتێکدا کە میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، هێرشیان کردۆتە سەر چەندین ناوچەی یەمەن و هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیرین لەو وڵاتە، ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، هێرشی میلیشیا حووسییە تێرۆریستەکانی یەمەنی بۆ سەر خاکی عەرەبستان بەتوندی مەحکووم کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، گالینا بۆرتێر، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەرەڕای ئاماژە بە نیگەرانییەکانی ئەمریکا لەهەمبەر پێشێلکارییە بەردەوامەکانی میلیشیا حووسییەکان بۆ ناسەقامگیری یەمەن وتی: هەوڵەکانی میلیشیا حووسییەکان، بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە قەبووڵ ناکڕی و زۆر مەترسیدارە و گیانی خەڵکی مەدەنیی دەخاتە مەترسییەوە.
ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە سەرەرای جەختکردنەوە لەسەر ڕەفتارە تێکدەرانەکانی میلیشیا حووسییەکان وتی: ئەم گرووپە نایانهەوێت هەنگاو بۆ ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە هەڵێنێ و دەبێ بە زووترین کات ئامادە بێ بۆ وتووێژی ئاشتییانە و پێبەندبێ بە وتووێژ و ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.
شایانی باسە کە میلیشیا تێرۆریستە حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێرشی زۆریان کردۆتە سەر جومگە ئابوورییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنیی لە وڵاتی عەرەبستان، ئەمریکا بەتوندی ئەم کارەی میلیشیا حووسییەکان مەحکووم کردووە.