پاریزگای ئیلام بەدەست دۆخی خراپی ڕێگاوبانەکانەوە دەناڵێنێ کە وەزارەتی ڕێگاوبانی ڕێژیمی ئێران بەڵێنی دابوو جادەکان و هێڵی ئاسنین و ئازاد ڕێگەکان لەو پارێزگایە دروست بکات، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵێنێکیان جێبەجێ نەکردووە.
پاریزگای ئیلام بەهۆی ئەوەی کە ناوچەیەکی سارد و کوێستانییە رێگاوبانگەلێکی پڕ هەوراز و نشێوی هەیە، لە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێراندا زۆر بێ ڕەنگ دەردەکەوێ و یەک لەو پاریزگایانەیە کە سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەی دەوڵەمەندی نەوت و گاز، لە باری ئابوورییەوە هەژارترین پارێزگایە بەڵام کۆماری ئیسلامی داهات و سەرچاوەکانی ئیلام دەگوازێتەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران و هیچ گرینگییەک بەو پاریزگایە نادا و تا ئێستاش جادەیەکی باش و گەورە و هێڵی ئاسنینی نییە.