به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له هه‌موو ئیمكاناتی نێو زیندان بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، عه‌لی ئههرۆم، به‌ندكراوی سیاسیی خه‌ڵكی شاری ماكۆ له به‌كارهێنانی ئه‌و که‌مه ئیمکاناتی زیندان بۆ نموونه كه‌لوپه‌لی ورزشیو كتێبخانه‌ی زیندان بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته به ناوبراو ڕاگه‌یه‌ندراوه كه نابێ هاتوچۆی به‌ندكراوانی دیكه‌ی ئه‌م زیندانه‌ش بكا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به پێی ئیدیعای ئه‌وان، ناوبراو له نێو زیندان دژی ڕێژیم قسه‌ی كردوه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نوێژخانه‌ی زیندان خراپ جووڵاوه‌ته‌وه.
عه‌لی ئههرۆم خه‌ڵكی شاری ماكۆ، له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٣ ده‌سبه‌سه‌رو به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه کوردییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی حوكمی ٢ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شایانی باسه كه ناوبراو ئێستا له به‌ندی ٣ به‌ندیخانه‌ی ورمێ ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كا.