لەبەرەبەری نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران و دۆخی سارد و سڕی هەڵبژاردن، سادق زیباکەلام لە بەیاننامەیەکدا وتی: دۆخی کۆمەڵگە جۆرێک نییە کە خەڵک هیوایان بە هەڵبژاردنی ١٤٠٠ی ڕێژیمی ئێران هەبێ.
سادق زیباکەلام چالاکی سیاسیی ڕێفۆرمخواز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە باس لە هاتنی “حەسەن خومەینی” بۆ هەڵبژاردنەکان بە ئامانجی دڵخۆشی و هیواو و دروستکردنی دەوڵەت وتی: دۆخی کۆمەڵگە بەشێوەیەک نییە کە دیدی هیوابەخەشیان بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ١٤٠٠ هەبێ، ئەگەر دۆخی هەنووکەیی ئاڵوگۆڕی بەسەردا نەیە و هەروەها ناڕەزایەتی خەڵک و دڵشکاویان لە هەڵبژاردنەکان درێژەی هەبێ، نەک هەر حەسەن خومەینی، جەهانگیری، عارف و پزیشکیان بەڵکوو ئەگەر خودی محەممەد خاتەمیش بێ هیچ کەس لە نێو خەڵکی ڕێفۆرمخوازەکان ناچێتە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بەو دەوڵەتە نادەن.
ناوبراو لە درێژەدا بەئاماژە بەوەیکە ناتوانن هیچ هیوایەکیان بە دەنگدان هەبێ دەڵێ: سندووقی دەنگدان هیچ ئاڵوگۆڕێک ناهێنێتە ئاراوە و ٢٤میلیۆن کەس لە مانگی گوڵانی ٩٦ی هەتاوی دەنگیان دا و هیچ ئاڵوگۆڕێک دروست نەبوو و هیچ بەڵێنێکیش جێبەجێ نەکرا، هەروەها وتیشی؛ ئێمە ئەو هەمووە داوامان لە خەڵک کرد کە دەنگ بە حەسەن ڕووحانی بدەن دەنگیشیان پێ دا بەڵام هیج شتێک نەگۆڕدرا ئیدی بۆچی دیسان ئەو هەڵەیە دووبارە بکەینەوە.