بەهۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی پەتای نوێی کۆرۆنا لە ئێران، جێگری وەزیری تەندروستیی ڕێژیم دەڵێ:” لە بواری ئابوورییەوە ئەو تواناییەمان نییە کە بە خەڵک بڵێین لە ماڵەکانتان بمێننەوە و مانگانە پارەیەکتان پێدەدەین.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، حەسەن ڕووحانی سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران، وتێ:” توانایی و بەڕێوەبەریی ئێمە لە کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنادا بۆ ئەوە دەبێ کە وەک نموونە و سەرچاویەک لە کتێبە دەرسییەکان لە قوتابخانە و زانکۆکاندا ئاماژەی پێبکرێ، “ئیرەج حەریرچی” جێگری وەزیری تەندروستیی ڕێژیم ئاماژەی بەوە کرد کە سنووردارکردنەکان بەهۆی پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی پەتای نوێی کۆرۆنا بەستراوەتەوە بە توانایی ئابووریی وڵات و لەو دۆخەی ئێستادا ئەو تواناییەمان نییە کە وەک هەندێک لە وڵاتان بە خەڵک بڵێین لە ماڵەکانتاندا بمێننەوە و مانگانە پارەیەکتان پێدەدەین بۆ ئەوەی کە دۆخی وڵات بەهۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا لەوەی کە هەیە خراپتر نەبێ.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆککۆماری ڕیژیمی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئێمە لە بەرابەر جیهاندا لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا سەرکەوتوو بووین و سەرەڕای هەموو گەمارۆ و گوشارنەی لە سەرمان بووە پێداویستیی پزیشکیی تەواومان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە دابین کردووە و بوودجەی پێویستمان بۆ تەرخان کردووە.