شانۆیه‌كی كوردی له پارێزگای كرماشان ئیزنی به‌شداری كردن له فێستڤاڵی فه‌جری پێنه‌درا.
ڕۆژی ڕابردوو به ئاماده‌کارانی شانۆی “وار واران” ڕاگه‌یه‌ندرا که ناتوانن له‌و فستیڤاڵه‌دا به‌شدار بن.
ئه‌م شانۆیه به سه‌رپه‌رستیی عه‌لی فرودی‌و به ده‌رهێنه‌ریی ڕه‌زا مه‌جیدزاده له شاری گێڵانی ڕۆژاوا، داوای به‌شداری‌كردن له سی‌و چواره‌مین فێستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی فه‌جری كردبوو.
شانۆی “وار واران”، باس له ژنێك ده‌كا كه پاش كوژرانی دوو منداڵی كۆڵبه‌ری له سنووره‌كانی كوردستان بڕیاری داوه له شاره‌که‌ی خۆیان دوورکه‌وێته‌وه تا ڕووداوی كوژرانی منداڵه‌كانی له بیر خۆی به‌رێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له كۆی گشتیی ١٣٠٠ ده‌قی گه‌یشتوو به ده‌فته‌ری ئه‌م فێستیڤاڵه، پاش ته‌ته‌ڵه‌كردن له ٥ قۆناخ‌دا له لایه‌ن داوه‌رانه‌وه، به‌شی هه‌ره زۆری شانۆکان مۆڵه‌تی به‌شداری‌كردنیان پێ نه‌درا.