لە ئاڵوگۆڕەکانی خاوەندارێتنی و گۆڕینی بەڕێوەبەریی لە دوو گۆڕەپانی نەوتیی و گازیی سووریەدا، بەشێک لە ڕاگەیاندنە عەرەبییەکانی ناوچەکە باس لە دەرکردنی هێزەکانی سەربە ڕێژیمی ئێران لەلایەن ڕووسیەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی “شەرەقولئەوسەت و ئەلعەرەبیە” ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، ڕووسیە میلیشیا چەکدارەکانی “فاتمیون”ی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ٢گۆڕەپانی نەوت و گاز لە ناوچەی “ڕەقە”ی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریە دەرکردووە و شەوی ڕابرووش هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر هێزەکانی تورکیە بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەی کە نەوت و گازیان لێیە هیچ هێزێکی تورکیەی و ئێرانیی لێ نەبێ.
لەو راپۆرتانەدا هاتووە کە، هێزەکانی سپای پێنجەم”ی ڕووسیە سەرەتا گۆڕەپانی گازی “توینان” و دوای کاتژمێرێکی دیکە گۆڕەپانی نەوتی “ئەلسوورە”ی کۆنتڕۆڵ کرد و میلیشیا چەکدارەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانی تورکیەی لەو ناوچەیە دەرکرد، گۆڕەپانی گازی “توینان” لە سنووری پارێزگاکانی “حومس و ڕەقە” ٣ساڵ بەرلە شەڕی ناوخۆیی دروست کرابوو کە میلیشیاکانی ڕێژیمی ئێران دەستیان بەسەردا گرتبوو.
جێی ئاماژەیە کە ئەو گۆڕەپانە ڕۆژانە ٣میلیۆن میتر چوارگۆش گاز بەرهەم دەهێنێ، لە ماوەی ١٠ساڵی شەری ناوخۆیی سووریە، چەندینجار لە نێوان ئەو هێزانەی کە ناوچەکەیان کۆنترۆڵ دەکرد و دەستبەدەست کراوە.