ڕەحمان فەزڵی، وەزیری نیوخۆ: بەهۆی پەتای کۆرۆنا و ئابووریی خراپەوە زیاتر لە یەک میلیۆن کەس لە ئێراندا کەسبوکاری خۆیان لەدەستداوە.
وەزیری نێوخۆی ئێران بە ئاماژە بە گشتگیربوونی پەتای کۆرۆنا و بەهۆی گەمارۆکانەوە بۆ سەر ئێران و ئابووری خراپی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٩٩ی هەتاویدا وتی: لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک میلیۆن کەس بێکاربوون و کاروکەسابەتیان لەدەستداوە.
ناوبراو بە ئاماژەبە ئابووری داڕماوی ئێران وگەمارۆکان و هاتنی پەتای کۆرۆنا رایگەیاند کە ئاسەوارەکانی پەتای کۆرۆنا بە وڵاتیی ئێرانەوە دیارە و یەکێکە لەهۆکارە سەرەکییەکانی بێکاری خەڵکی ئێران.
وەزیری نێوخۆ لە دڕێژەدا وتی: بەپێی ئەو بەرنامە و پلانەی کە ئێمە دامانناوە دەبێ لە ئاخر مانگی وەرزی بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا، پێکوتەی دژە کۆرۆنای بەرهەمی نێوخۆ بگاتە دەستی خەڵک و هەموو کەس بەبێ جیاوازی لەو پێکوتەیە کەڵک وەربگرن.