هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی “خۆی” لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزێکی چەکداری تورکیەوە دەسبەسەر کرا و لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا گیانی لە دەستدا.
بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینی ٢٢ی رەشەمەی ٩٩ هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی وڵاتی تورکیە لە سنووری “کۆتۆل” سەربەناوچەی “خۆی” لە پارێزگای ورمێ، ژمارەیەک کۆڵبەریان دەسبەسەر کرد و یەکێک لەو کۆڵبەرانە بەناوی “بورهان محەممەدی” لە ژێر ئەشکەنجە و لە ئاکامی لێدان و کوتانی ئەو هێزانەدا گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکیی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیاند کە: تەرمی ئەو کۆڵبەرە لای هێزەکانی تورکیەیە و بنەماڵەکەی بە هۆی داخرانی سنوورەکانەوە نەیانتوانیوە بچنە نێو خاکی تورکیە و تەرمی رۆڵەکەیان وەربگرنەوە.