هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەناوی ” فەتاح فرووهەر” بەمەبەستی تێپەراندنی سزای بەندکرانەکەی، بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی مافی مرۆڤی کوردستان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری پیرانشار بەناوی “فەتاح فرووهەر” کە لەلایەن هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەر کرابوو، بەمەبەستی تێپەراندنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە، ناوبراو لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، بەبێ هیچ بەڵگەیەک، بە لێدان و سووکایەتی پێکردن لەلایەن ھێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کراوە و پاشان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازراوەتەوە و پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.