حەوتوونامەی”سوبح سادق” کە سەر بە سپای پاسدارانە نووسی:” کە بەپێی ئەوهەڵسەنگاندنەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا کراوە ئەوەمان پی دەسەلمێنێ کە دەسەڵاتداری بە سەرجیلی دەیەی ٨٠ و ٩٠ی هەتاوی کارێکی ئاسان نییە.
حەوتوونامەی “سوبح سادق” کە بڵاوکراوەیەکی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە لە بابەتێکی نوێی خۆیدا نووسی:” بەپێی هەڵسەنگاندنی بەشێک لە کردەوەکانی جیلی دەیەی ٨٠ و دەیەی ٩٠ی هەتاوی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا بە ڕوونی دەرخەری ئەوەیە کە دەسەڵاتداری بە سەر ئەو جیلەدا بە ئاسانیی جیلەکانی پێشوو نییە و کۆنتڕۆڵکردنیان زۆر کارێکی دژوارە، چونکە ئەو جیلە بە پێچەوانەی جیلی پێشوو بە گشتیی گرایشی زیاتریان بە ناڕەزایەتی دەربڕین هەیە.
جێی ئاماژەیە کە کار بەدەستانی ڕێژیمی ئێران خۆشیان بەو ئاکامە گەیشتوون کە خەڵکی ئێران و بە تایبەتی جیلی گەنج و لاوی وڵاتیان لەگەڵ نییە و دژ بە سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمەن و بەردەوام لە دەربڕینی نارەزایەتییەکاندا لە ڕیزی پێشەوەدا بوون.