وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەموو ئەو تۆمەتانەی کە وەپاڵ ئیسرائیل دراون لەهەمبەر دزەکردنی نەوت بۆ کەنارئاوەکان ڕەتدەکاتەوە.
بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئێوارەی شەممە ٢٤ی ڕەشەمە لە وتووێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسراییل وتی:” لێبڕاوانە دەڵێم کە ئیسرائیل بەرپرسی دزەکردنی نەوت کە زیانێکی زۆری بە کەنارئاوەکان گەیاندووە نییە.
دوو ڕۆژ پێشتر ڕۆژنامەی واڵئیستریت، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل لە زستانی ساڵی٩٨ی هەتاویدا لانیکەم هێرشی کردۆتە سەر ١٢ کەشتیی بارهەڵگری ئێرانی کە نەوت و چەکوچۆڵیان لە ڕێگای دەریای سوورەوە بەروە سووریەوە گواستۆتەوە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە دوو نەوتهەڵگریی ئێرانی ناچار بە گەڕانەوە بۆ ئێران کردووە.
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی “هائارتێس” لە زمان دەزگای زانیاری و بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل ئەو وەپاڵدانەی کە بە هۆی هێرشکردنەوە بووەتە هۆی دزەکردنی نەوت ڕەتکردەوە. لەلایەکی دیکەوە وەزیری پاراستنی ژینگەیی ئیسرائیل وتی:”کە ڕێژیمی ئێران لە هەوڵێکدا ویستوویانە ژینگەی ئەو کەنارئاوانە تێکبدەن و هەر وەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو نەوتە لەلایەن ئەو نەوتهەڵگرانە بووە کە گەمارۆکانی پێشێلکردووە و بە ئالای پاناما نەوتی ئێرانی بۆ سووریە گواستۆتەوە و ئەوەشی زیاد کە ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک نایهەوێ ئاسایشی ناوچە و وڵاتی خۆی تێکبدا.