بەهۆی داڕمانی ئابووری ڕێژیمی ئێران کەلوپەل وپێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان گران بووە و خەڵکی کوردستان دەست لە ناو دەستی یەکتر هاوکاری و یارمەتی یەکتر دەدەن بۆ ئەوەی خەڵکانێکی هەژار لە نەورۆزدا سفرەکانیان بەتاڵ نەبێ.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، چالاکانی ژینگەیی، مەدەنیی و ئەدەبی لە شاری سنە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی خواردەمەنی بۆ خەڵکی هەژار و کەمداهات کۆ دەکەنەوە و بەگشتی خەڵکی ئەو شارە لەم دۆخەدا کە بەهۆی سیاسەتە خراپەکانی کۆماری ئیسلامی تووشی بوون و بژێوی ژیانیان نالەبارە، دەست لە ناو دەست و یەکگرتووانە هاوکاری و یارمەتی بۆ خەڵکانی هەژار و کەمداهات کۆ دەکەنەوە.
خەڵکی نیشتمانپەروەری شاری سنە خۆبەخشانە دوور لە چاوەڕوانی یارمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆیان لە نێو خۆیاندا دەستیان داوەتە دەستی یەکتر و هاوکاری و یارمەتی بۆ خەڵکی هەژار و کەمداهات کۆ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە جەژنی ساڵی نوێدا وێڕای ماڵ و منداڵیان سفەرەکانیان بەتاڵ نەبێ، کۆماری ئیسلامی لەو بوارەدا هیج یارمەتی و هاوکارییەکی بە خەڵکی کوردستان نەکردووە و گرنیگیشی پێ نادا، ئەگەرچی هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخە نالەبارە خودی سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمەیە کە خەڵک ئێستا لە دۆخێکی خراپی ئابووریدا دەژین.