بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەڵعەرەبییە، بنەماڵەی ئەو گەنجە ڕایانگەیاندووە کە پاش ئەوێکە هێزە ئینتزامییەکان ویستویانە زێڕەکانی کوڕەکەیان بەزۆر لێوەربگرن و کوڕەکەیان زێڕەکانی پێنەداون، پۆلیس تەقەی لێدەکا و ئەو گەنجە دەکوژن.
باوکی ئەو گەنجە کە تا ئیستا ناوی دیار نییە، بەهەڵگرتنی وێنەی منداڵەکەی لە سەر گڵکۆکەی وتی: پاسگای ئینتیزامیی” کەن” لە شاری تاران بۆ باج وەرگرتن پێشی بە کوڕەکەم گرتووە و کاتێک کوڕەکەم ئامادە نەبووە زیڕەکانی بەو هێزانە بدا، ئەوانیش تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.
باوکی ئەو کورە لە درێژەدا وتی: داواکارم کە ئەم ڕووداوە پشتگوێ نەخرێ،بکەرانی ئەم تاوانە بەزووترین کات سزا بدرێن و ئەگەر ئەم کارە نەکرێ، من وەکوو باوکی ئەو کوڕە هەموو جیهانی تێدەگەیێنم و ئەم کردەوە قیزەونەی هێزەئینتیزامییەکان شەرمەزار دەکەم.