ئیسماییل قائانی فەرماندەی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران زۆربەڕوونیی پشتیوانیی لە هێرشی میلیشیا تێرۆریستە حووسییەکان بۆ سەرخاکی عەرەبستان دەکا.
ئیسماییل قائانی، فەرماندەی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری مەشهەد وتی: حوسییەکان لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ١٨ هێرشیان کردۆتە سەر خاکی عەرەبستان و ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم سەربە سپای پاسداران، ئیسماییل قائانی فەرماندە سپای قودس لە وتارێکدا لە مەشهەد پشتیوانیی لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی یەمەن کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ هێرشی میلیشیا تێرۆریستە حووسیەکان بۆ سەر جومگە ئابووری و شوێنەکانی نیشتەجێبوونی خەڵک لە عەرەبستان دووپاتکردەوە.
قائانی، ئەو گرووپە میلیشیا تێرۆریستانە بە” هێزەکانی بەرگریی بەدژی داگیرکەران” ناودەبا و زۆر بە ڕوونی و بە ئاشکرا پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران بۆ ئەو گرووپە تێرۆریستانە دووپات دەکاتەوە و دەڵێ: ئەم هێزانە ڕووبەڕووی ئەو داگیرکەرانە لە هەموو جیهان دەبنەوە.