دایکی شاعیری ناوداری کورد مارف ئاغایی کۆچی دوایی کرد.
رۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، خاتوو گوڵەندام خەلیلی دایکی شاعیری کۆچ کردوو مارف ئاغایی بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ۷۹ ساڵیدا لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
مارف ئاغایی شاعیری ناسراوی کوردستان ساڵی ۱۳۴۴ لە ئاوایی وەزنێی سەر بە شاری نەغەدە چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و ساڵی ی هەتاوی۱۳۷۶ بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستدا.
تەرمی مامۆستا مارف ئاغایی لە بەشی ناودارانی گۆڕستانی بوداغ سوڵتانی شاری مەھاباد لە نزیک گڵکۆی مامۆستایان ھەژار و ھێمن بە خاک سپێردرا.