خاتوو زارا قوربانی، کەسایەتیی دڵسۆز ونیشتمانپەروەر، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، دایە زارا قوربانی، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپارێز لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لا شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵەگەورەو پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
دایە زارا مرۆڤێکی نیشتمان خۆشەویست و دیموکراتدۆست بوو کە یەکێک لە ئاواتەکانی گەیشتنی نەتەوەیی کورد بە ئامانجە ڕەواکانی بوو،
جیگای ئاماژەیە دایە زارا کچی نەمر کاک محەممەد قوربانی ناسراو بە محەممەدە گۆجە یەکێک لە پێشمەرگەکانی سەردەمی زێڕینی کۆماری کوردستان بووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی دایە ” زارا قوربانی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.