ئورووپا: هەسەدە هاوپەیمانە، تورکیا داگیرکەرە و دەبێت لە سوریا بکشێتەوە
پەرلەمانی ئورووپا هەسەدە بە هاوپەیمان و تورکیا بە داگیرکەر ناو دەبات و داوا دەکات کە تورکەکان سوریە بەجێبهێڵن.
بەپێی پڕۆژە بڕیاری پەسەندکراوی پەرلەمانی ئورووپا، داوا لە تورکیا کراوە کە سەربازەکانی لە سوریە بکشێنێتەوە و بوونی سەربازانی تورکیاش لە باکوری سوریا بە “داگیرکاری” دەزانێ.
پەرلەمانی ئورووپا دەڵێت، تورکیا لە دەرەوەی یاسا باکوری سوریەی “داگیر” کردووە، ئەمەش ئاشتیی لە سوریا، رۆژهەڵاتی ناوین و جیهانی خستووەتە بەردەم مەترسییەکی گەورەوە.
لە پڕۆژە بڕیارەکەدا هاتووە، “جەخت دەکەینەوە کە هێزەکانی سوریەی دیموکرات ( هەسەدە) وەک هاوپەیمانێک رۆڵێكی گرنگی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا بینیوە.”
پەرلەمانی ئەوروپا لە پڕۆژە بڕیارەکەدا “بە توندی سەرکۆنەی” پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکات لە سوریا لەلایەن روسیە، سوریە، ئێران و تورکیەوە.