دوکتور ناسر فەهیمی، بەندکراوی سیاسیی مەزهەبیی سوننی، بەهۆی پێشگرتن لە پێدانی دەرمانە پێویستەکانی لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە باری تەندروستیی ناجێگیرە.
دوکتور ناسر فەهیمی کە لە ئیستادا لە بەندیخانەی تاران بەندکراوە لە ماوەی ١٠ساڵی ڕابردوودا تەنانەت یەک ڕۆژ مەرەخەسیی بۆ نەخۆشخانە و دابینکردنی دەرمانەکانی پێنەدراوە و بارودۆخی تەندروستیی زۆر ناجێگیرە.
ناوبراو لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە بە دەیان جار ئازار وئەشکەنجەدراوە و بەبێ هۆکار گوازراوەتەوە بۆ بەندە تاکەکەسییەکان و ڕووبەڕووی هەموو ئازار وئەشکەنجەیەکی دژە مرۆڤانە بووەتەوە.
شایانی باسە کە دوکتور ناسر فەهیمی، پێویستیی خێرای بە چارەسەری پزیشکیی و دەسپیڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی هەیە، بەڵام ڕۆژی پێنچ شەممە ٢١ی ڕەشەممە بۆ چەندین جاری بەردەوام بەرپرسانی بەندیخانە دەرمانەکانی ناوبراویان پێنەداوە.