فەرماندەى گشتیی سپاى قودسى کۆمارى ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمی کوژراوانى خەیبەر هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد.
ئیسمائیل قائانی فەرماندی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران لە ڕێوڕەسمێکی ئایینی خۆیاندا وتی: ئیسرائیل دەبێ لەوە تێبگا ئەو دیوارە دەڕووخێنین کە بەدەوری خۆیدا هەڵیچنیوە و ئەمریکاش بە کوشتنی قاسم سولەیمانی سەلماندی کە تاوانبارە و ئێمە لەو تاوانە خۆش نابین.
قائانی هەروەها وتیشی: لە کاتى خۆیدا ئەمریکا گوێى لەدەنگى شکاندنى ئێسقانى سەربازەکانى دەبێت و هێزەکانمان لە جیهاندا بەدەستى بەتاڵ لەگەڵ هێزە لوتبەرز و چەکبەدەستەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەشەڕ دێن و ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد کە، هێزە بەرگریکارە فەلەستینى و یەمەنییەکان بەبێ پارە، مووشەک دروست دەکەن و چەکدارە یەمەنییەکان بەئەنجامدانى هەشت کردەوەى سەربازیی بۆ سەر سعودەیە لەماوەی ١٠ ڕۆژدا هەموو جیهانیان شڵەژاندووە.