له “بریزبن”ی ئۆستراڵیا رێوڕه‌سمێک به‌بۆنه‌ی ٧٠ ساڵه‌ی یادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که ڕۆژی شه‌ممه، ٢٦ ی بهفرانبارو به‌شداریی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی ئۆستڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، یادو بیره‌وه‌ریی دامه‌زرێنه‌رانی کۆماری کوردستان به‌رز ڕاگیراو به بایه‌خه‌وه باس له ده‌سکه‌وته‌کانی کۆماری کوردستان کرا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا سێناتۆر “کلیر مۆر” لە حیزبی کاری ئوسترالیا‌و دۆستی لە میژینەی کورد وتارێکی به‌و بۆنه‌یه پێشکێشکردو له‌سه‌ر گرینگیی کۆماری کوردستان‌و پێگه‌ی پرسی کورد‌و خه‌باتی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ به‌شداران دوا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا خاتوو گریەس، وەزیری فرهفەرهەنگیی ئەیالەتی “کویینزلەد” قسه‌ی کرد. ئەو گوتی: خۆشحاڵم کە لە بیرەوەریی رۆژێکی مێژوویی‌دا لە گەڵ کوردەکان بەشدارم، کورد نەتەوەیەکی زیندوون‌و دەوری خۆیان بە باشی گیراوە. خۆم لە بنەماڵەیەکی کۆچەر لە دایک بووم‌و توانیومە سەرکەوتوو بم. دڵنیام کورد لیرەش دەتۆانن سەربکەون چونکە بە پێچەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لیرە دەرفەت بۆ هەموو نەتەوەکان هەیە.
له درێژه‌دا خاتوو میشیل هاردینگ” و “کیت هاردینگ”، دایک‌و باوکی “ریس هاردینگ”، ئەم کوڕە ئوسترالیایەی کە لە کوردستانی رۆژئاوا بە دەستی تیرۆرستان شەهید بوو، بۆ بەشدارانی کۆڕه‌که قسه‌یان کرد.
ئەوان باسی ئەوەیان کرد کە ئیمە لە ڕابردوو دا بە هوی بەربەستی میدیا تەنیا لە سەر بۆمبارانی هەڵەبجە هێندیک شتمان بیستبوو، بەڵام ئیسا دەزانین کورد کێن‌و بۆ چی خەبات دەکەن.
ئەوان وێڕای پێرۆزبایی یادی کۆماری کوردستان ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کورد‌و خەباتی کورد خواست‌و بە گوتنی ” بژی کوردستان” قسەکانیان تەواو کرد.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌و جێژنه‌دا پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه له‌لایه‌ن سەلاح پورئەسەد خوێندرایه‌وه.
لە پەیامی حیزب‌دا ئاماژە بە دەسکەوتەکانی کۆمار وەک پێکهێنانی هێزی پێشمەرگە، گۆڕینی سیستمی خۆیندن بۆ سەر زمانی کوردی، ئازادیی ڕۆژنامەنووسی‌و مافی یەکسانیو بەرابەریی ژن وپیاو کرابوو. هەروەها باسی ئەوە کرابوو کە ئامانجە نەتەوەییەکانی کۆمار ئیستاش وەدی نەهاتوونو پێویستە تا وەدی هێنانی ئەو ئامانجانە تێ‌بکۆشین.
شایانی باسه که بەشی هونەریی بەرنامەکە بە خوێندنەوەی شیعرێک لەلایەن دلاوەر فەرجو گۆرانی‌و سروود بە دەنگی هونه‌رمەند ڕەشید فەیزینەژادو شایی‌و شادیی به‌شداران درێژه‌ی پێدرا.