دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکڕات لە ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی شەممە، ٢٦ ی بەفرانبار دایه”فاتمە مەولانی” دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات، شەهیدان “ئیبراهیم فەرعانی” و “قادر فەرعانی” لە پیرانشار بەهۆی نەخۆشیو پیری کۆچی دوایی کرد.
دایە فاتم نموونەی ژنانی بەبیروباوەڕو خۆڕاگری کورد بوو. ئەو شانازیی بەوە دەکرد کە دایکی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتەو دوای شەهیدبوونی کوڕەکانیشی بە ئیمان بە رێبازی پیرۆزی ڕۆڵە شەهیدەکانی، خەونی سەربەستیی نەتەوەکەی خستە سەروو هەموو خەونو ئاواتەکانی.
جێی بیرهێنانەوەیە کە شەهید “ئیبراهیم فەرعانی” ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ له شەڕێکی قارەمانانەدا له سەردەشت شەهید بوو. شەهید “قادر فەرعانی”ش ساڵی ٦٦ی هەتاوی لە شەرێکی قورسی هێزی قەندیل لە دژی کۆماری ئیسلامی لە “حوسێن ئاوای” مەهاباد شههید بوو.
ناوەندی راگەیاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری دایە فاتمە دەکاو خۆی بە شەریکە خەمی ئەو بنەماڵە بەڕێزو سەربەرزە دەزانێ.