٦٤٠کەس لە چالاکانی سیاسیی و مەدەنیی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات بەیاننامەیەکیان لەژێرناوی” نا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران” ڕاگەیاند.
لەم بەیاننامە هاوبەشەدا کە چالاکانی سیاسیی، فەرهەنگیی، هونەریی و وەرزشیی واژۆیان لەسەرکردوە هاتووەکە :دەنگی” نابۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران” لە هەموو شارەکانی ئێران بەرز بۆتەوە و ئەمە دەنگی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێرانە کە هەموویان یەکدەنگ و لێبڕاوانە هاتوون کە ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی، ئەو ڕێژیمەی کە هۆکاری سەرەکییە بۆ نەگەیشتن بە ئازادیی، دێموکراسیی، ئاسایش و پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ، لەسەر تەختی دەسەڵات بێننە خوارەوە و ئەو ڕێژیمە بە تەواویی لە ناو ببەن.
واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخە ڕایانگەیاند کە پەرەپێدان بە ڕێکخستنی نابۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە تێکەڵ بوون بە چالاکییە سیاسیی و مەدەنییەکانی نێوخۆ سەڵمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە خەڵکی ئێران چیدیکە ئەو ڕێژیمە زاڵم و دژە مرۆڤەی ناوێ.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئێراندا بەبڵاوکردنەوەی دروشمی” نابۆ کۆماری ئیسلامیی” وێڕای ڕاگەیاندنی دژایەتیی خۆیان بەرانبەر ڕێژیمی ئێران پشتیوانیی خۆیانیان بو ئەم ڕێکخستن و کەمپەینە دەربڕیوە.
٦٤٠چالاکیی سیاسیی و مەدەنیی لە بەیاننامەکەی خۆیاندا ڕوولەخەڵکی ئێران دەڵێن: وەرن هەموومان پێکەوە بە نایەکی گەورە بە کۆماری ئیسلامیی، خاکی ئێران بۆ هەمیشە لە نەهامەتی و بێ بەختیی ئەو ڕێژیمە دز و گەندەڵە بسڕێنەوە.